عەلی زەندی ئیسمائیل سەردەشتی

ئەی گوڵی من و سۆیلە باڵابەرز

بە دەنگی: عەلی زەندی و ئیسمائیل سەردەشتی
شێوەزار: سۆرانی
154
قەسەم بەوەی یاری جوانە
لە نێو جەحێڵان سوڵتانە
کە دەمرێ ساحەب ئیمانە
ئەی گوڵی من سومبولی من
تۆی هێلانەی بولبولی من

لەمێژ ساڵە
لەمێژ نیشتمانە
خاکی بەرزی دڵ بۆکانە
ئەی گوڵی من سومبولی من
تۆی هێلانەی بولبولی من

سۆیلە باڵابەرز هەستە بەیانە
دەم لە ناوی دەم دەسم لە ملانە

ئەمەوێ بمرم لە هەردا لە چۆڵ
با گەردی لەشم بگاتە نێو دۆڵ
نەک بە ملکەچی بژیم چەن ساڵێ
ناکەس بەرماڵی خۆی پێم بماڵێ
نامەرد بەرماڵی خۆی پێم بماڵێ
سۆیلە باڵابەرز هەستە بەیانە
دەم لە ناوی دەم دەسم لە ملانە

ئەو کاتەی لاشەم سەرد ئەبێتەوە
چرای عومری خۆم دەکوژێتەوە
ئاخرین قسەم هەر ناوی تۆوە
هەر چاوەکانم پڕ ئاوی تۆوە
سۆیلە باڵابەرز هەستە بەیانە
دەم لە ناوی دەم دەسم لە ملانە