وەیسی محەمەد

ناتوانم بێ تۆ

بە دەنگی: وەیسی محەمەد
شێوەزار: سۆرانی
118
من ناتوانم بێ تۆ بۆ تێمناگەی بۆ
سووتاوم بۆ تۆ چەند دڵڕەقی تۆ
هەموو دونیا زانی من شێتی جوانیی تۆم
دڵ بە قوربانی تۆم دڵ بە حەیرانی تۆم
تا کەی بە ئازار بم لەم ژینە بێ
من ناتوانم بێ تۆ چەند دڵڕەقی تۆ

وا دیسان شەو هات با بکەم ناڵە
لە دووریی تۆیە یارم حاڵم بێحاڵە
دڵم دەر هات و تۆ هەر نەهاتی
چاوەڕوانت بووم شەو تا بەیانی
من ناتوانم بێ تۆ بۆ تێمناگەی بۆ
سووتاوم بۆ تۆ چەند دڵڕەقی تۆ