حەسەن زیرەک

بازی بێریان ٣

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
151
بازی بێریان دوورەدێیه ئەمان ئەمان
بیری دێن دڵ دەبەن شیرمەشکیان پێیە
میرزا کەریم ئەوەتە خو تووری پێیە
ئەمان ئەمان
ئەمان یار دیدەم یار بۆچم دەکوژی
کە دەمکوژی ئاخ بۆ خوێنم دەمژی

ئەی لە من ئەی چیم کرد بە خۆم
ئەی وەی دڵۆپێک شەراب کائینات دێنێ
چون بەزمی مەیخانە دڵ ئەلەرزێنێ
ئامان ئامان... ئەی لە من ئاخ
دڵۆپێک شەراب کائینات دێنێ
بەزمی مەیخانە دڵ ئەلەرزێنێ
ئەو پەشتەماڵەی گەلە گیان لێوی پێ ئەسڕێ
قیمەتی ملوێن بەرماڵ ئەشکێنێ
بازی بێریان دوورەماڵە ئەمان ئەمان

بێری دێن دڵ دەبەن وەڵا چاویان خەزاڵە
بێنە ماچ کەم ئەو لێوە ئاڵە ئەمان ئەمان
بێنە بگوشم ئەو پرتەقاڵە ئەمان ئەمان
ئەمان یار دینم یار بۆچم دەکوژی
کە دەمکوژی ئاخ بۆ خوێنم دەمژی
پەشتەماڵ/پشتەماڵ: بەشی دواوەی ڕەشماڵی نۆ کۆڵەکە، کە بە پەردەیەک لەگەڵ پێشماڵ جیادەکرێتەوە بۆ ژنانە (سەرچاوە: فەرهەنگی شێخانی)