کاوە فەتحی

نەورۆز

بە دەنگی: کاوە فەتحی
شێوەزار: سۆرانی
314
مزگێنیی دا بە سروە بای بەهاری
وا هاتەوە نەورۆزی کوردەواری
بە تیشکە تێکشکا سوپای کڕێوە
هەواری ڕۆژ گەیشتە خاکەلێوە
فەرمان درا بە سەوزە سەر هەڵێنێ
چیدی لە بەندی خاکی ڕەش نەمێنێ

با دەرکەون کوڵ و کەسەر بنێژن
با ڕۆژی ڕزگاری بکەن بە جێژن
شەماڵ گەواڵ گەواڵ هەور بنێرێ
ئاهەنگ و بەزمی جەژنی پێ بسپێرێ
مزگێنیی دا بە سروە بای بەهاری
وا هاتەوە نەورۆزی کوردەواری