جەلال داودی

چی بکەم نیمە چارە

بە دەنگی: جەلال داودی
شێوەزار: سۆرانی
49
دەخیلم ئەی بای سوبح و ئێواران
دەخیلتم ئەی بای سوبح و ئێواران
ئەگەیتە گوڵشەن سەیرانگەی یاران
بڵێ بۆت ئەگرین دیدەخوماران
ڕەشپۆشە وێنەی تەعزیەداران

سەرئاشی دەوران دڵ ئاشەوانە
خول ئەخوا لە دەست چەرخی زەمانە
ئاخ بۆ گوڵشەنی جوانی کوردستان
چۆڵە وەک شوێنێ کرا بێت تاڵان

ئەرێ ئەو باڵابەرزەی وەڵڵا ئەو تل بەسەرە
ئەرێ ئەمنی کوشتووە چی بکەم خۆی بێ خەبەرە
ئەرێ دین و ئیمانم بمرم خۆ ڕەش ئەسمەرە
ئەی چی بکەم نیمە چارە دڵ عاشقە و بریندارە
کەس شک نابەم لەو شارە یاری خۆمە و لێم بێزارە

خۆزگە لەو دنیایەیدا حاسڵ بایە مورادم
چەند جەفام لە دووت کێشا عاقیبەت ڕەنج بە بادم
مەگەر شێخانی شەمزین جار جار بێن بە فریادم
ئەی چی بکەم نیمە چارە دڵ عاشقە و بریندارە
کەس شک نابەم لەو شارە یاری خۆمە و لێم بێزارە

غەریب ماوم لەو بەغدایە بەژنت چڵە بیزایە
لەوەتە ئەو گوڵەم دیوە قەت کەسم وەبیر نایە
داوم کەوتۆتە داوی قەت قەت کۆتایی نایە
ئەی چی بکەم نیمە چارە دڵ عاشقە و بریندارە
کەس شک نابەم لەو شارە یاری خۆمە و لێم بێزارە