محەمەد ماملێ

ئەرێ وەی دیسان دەی

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
293
ئەرێ دیسان باری غەم جوانێ نیشتووە لە لێوم
ئەرێ بەزەییەکەت بێ جوانێ بەو دڵەی پەشێوم
ئەرێ وای دیسان دەی ناسکۆڵەی نازدار ئۆخەی
ئەرێ بمدەیە ماچێک دە بڵا نۆش بێتە سەر دەی

غەمگین و پەرێشانم بێحاڵم لە جێیدانێ
دەستەوئەژنۆ داماوم دەکەم شین و گریانێ
سەڵا سەد سەڵام لێ ڕابوو هەڵیانبڕیم لە جوانێ
ئەرێ وای دیسان دەی ناسکۆڵەی نازدار ئۆخەی
ئەرێ بمدەیە ماچێک دە بڵا نۆش بێتە سەر دەی

ئەرێ ڕەنگم زەعفەران جوانێ بەختم قەترانە
ئەرێ سڵاوێ ناردبووت جوانێ جەژنی قوربانە
ئەرێ وای دیسان دەی ناسکۆڵەی نازدار ئۆخەی
ئەرێ بمدەیە ماچێک دە بڵا نۆش بێتە سەر دەی