ئەی گوڵفرۆشەکە سەودایی تۆ بم
عەتری گوڵم بڕوا من ڕەنجەڕۆ بم
عەتری گوڵم بڕوا من ڕەنجەڕۆ بم
بێژن بە گوڵی سوورم تا عەتری ماوە
بێژن بە گوڵی سوورم تا عەتری ماوە
جەوری زەمانە بەسە ڕەنجم کێشاوە
جەوری زەمانە بەسە ڕەنجم کێشاوە
یار لێم تۆراوە جەرگم سووتاوە
نابێ بنازی گوڵم ئەوڕۆ کە جوانی
نابێ بنازی گوڵم ئەوڕۆ کە جوانی
تاقەگوڵی گوڵەکەم باغی خۆمانی
تاقەگوڵی گوڵەکەم باغی خۆمانی
باغی خۆمانی و باغی خۆمانی
مەسەلەی مەشهوورە نەقڵی فەرهادی
لە ڕێگای شیرینا چەندی جەفا دی
شەهیدی ئەو ڕێیەی ویردی زوبانن
مردن بۆ عاشق نێ هەر جاویدانن
مردن بۆ عاشق نێ هەر جاویدانن
هەر جاویدانن هەر جاویدانن هەر جاویدانن