کامەران موستەفا

سکاڵا

بە دەنگی: کامەران موستەفا
شێوەزار: سۆرانی
262
ئەزانی تۆ چەند دڵت شکاندووم
هێلانەی شادیت چۆن لێ شێواندووم
چەند جار پێت گوتووم دێم و نەهاتووی
بەڵێنت داوە و لێشم هەڵاتووی
وەرە تا ماوی وازم لێ بێنە
بە لاما مەیە و هەرگیز مەمدوێنە
با یەکەم کەس بم لە ڕیزی دڵدار
بەڵێنیی جیایی وەرگرم لە یار

جوانیت تیژترە لە زوبانی من
پێکەنینت دێ بە گریانی من
خۆشەویستییەکەی تۆ هەر ماتەمە
پێشینان ئەڵێن

وەرە تا ماوی وازم لێ بێنە
بە لاما مەیە و هەرگیز مەمدوێنە
با یەکەم کەس بم لە ڕیزی دڵدار
بەڵێنیی جیایی وەرگرم لە یار