لە دامێنی چیای ژینا منی ئاوارە وەستاوم
ئەمەوێ سەر کەوم بۆ کەل بەڵام بێ هێز و داماوم
کە هەنگاوێ دەنێم هەنگاوی دووهەم یاریدەم نادات
نییە ئومێدی سەرکەوتن لەبەر کەم تینی هەنگاوم
ژیانێکی پەرێشانی سەراپا هاودەمی ژانە
سەرم سوڕماوە بەم حاڵە هەتا ئێستاکە چۆن ماوم
کە هەنگاوێ دەنێم هەنگاوی دووهەم یاریدەم نادات
نییە ئومێدی سەرکەوتن لەبەر کەم تینی هەنگاوم
لە دەشتی چۆڵی ناخۆشا نییە هاودەنگ و هاوڕازێ
ئەڕۆم مەستانە ڕێبازی هیوا دوورە لەبەر چاوم