حەسەن دەرزی

سێوێ

بە دەنگی: حەسەن دەرزی
شێوەزار: سۆرانی
433
ئەرێ لە دڵ بزانم چاوجوان ئارامی نییە
کچێ لە دوای تۆ ژینم ئامان سەرگەردانییە
ئەرێ لە دوای تۆ ژینم ئامان سەرگەردانییە
هەی سێوێ گیان سێوێ دونیام بە بێ تۆ ناوێ
لەو ڕۆژەی بێوەفای بووی زەردەم نایەتە لێوێ

ئەرێ گیانە لە دوای تۆ کاڵێ گیان من بۆ بمێنم
کچێ بۆ کام بێوەفا ئامان باخ وەبەر بێنم
ئەرێ بۆ کام بێوەفا چاوجوان باخ وەبەر بێنم
هەی سێوێ گیان سێوێ بای دێ بسکان دەبزێوێ
زیندان بێ و یا مەیدان بێ لەگەڵی دێمە تێوێ
زیندان بێ و یا مەیدان بێ وەی لەگەڵی دێمە تێوێ

بەڵێنت نیوەبەند و بەستەڵەک بوو
سەرت نایە سەرم وادەت کەڵەک بوو
لە بیری بردمەوە شیرین زمانت
وەفاقاتە و لە کن کێ چاوبەڵەک بوو

ئەرێ ئۆخەی وا دیسان چاوجوان خۆشیم دی شەوێ
کچێ ئۆخەی وا دیسان ئامان خۆشیم دی شەوێ
وەرە ئەویش بۆ ژیان ئامان لێم بوو بە خەوێ
ئەرێ ئەویش بۆ ژیان چاوجوان لێم بوو بە خەوێ
هەی سێوێ گیان سێوێ دونیام بە بێ تۆ ناوێ
لەو ڕۆژەی بێوەفای بووی زەردەم نایەتە لێوێ