محەمەد ماملێ

ڕەبی ڕەزاشا - بێ مۆسیقا

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
191
کوڕم گەورە کرد وەرە وەی بە قەندی شاری
ڕەزاشا بردی دەنا بۆ لای ئیجباری
ئەرێ شل هەی شل، شل و شێواوی
هەر دەڵێی وەنەوشەی گیانە شەماڵ لێی داوی

ڕەبی ڕەزاشا وەرە دوو کوڕەکەت بمرێ
قەت بۆ ئیجباری دەنا لە کوردی بگرێ
ئەرێ شل هەی شل، شل و شێواوی
جا دەڵێی وەنەوشەی گیانە شەماڵ لێی داوی

مانگێ حەوت قران وەرە ڕۆژێ چوار شایی
چ بدەم بە قەند و وەرە چ بدەم بە چایی؟
ئەرێ شل هەی شل، شل و شێواوی
یان ماندووی ڕێگا دەنا هەتاو لێی داوی
یان ماندووی ڕێگا دەنا شەماڵ لێی داوی

بەرگی سەربازی جوانێ بە بەرم تەنگە
بەرگی سەربازی وەرە بە بەرم تەنگە
جا لە قەزاقخانەی وەرە زمانم لەنگە
وەی لە کن یاوەری وەرە وەی زمانم لەنگە
ئەرێ شل هەی شل، شل و شێواوی
یان ماندووی ڕێگا دەنا هەتاو لێی داوی
یان ماندووی ڕێگا دەنا شەماڵ لێیداوی