حەسەن زیرەک

یارەکەم دڵدارەکەم

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
297
بەدکاران ماڵیان شێوێ
یاڕەبی کۆستیان کەوێ
نەیانهێشت بنوێین دوێشەوێ
یارەکەم دڵدارەکەم
دۆستی پار و پێرارم
بۆ شێواندت گوڵزارەکەم

جوانی دەڵێی تەڕلانی ئەی کۆتری دەشتێ عەمانی
ئاورت لە من بەرداوە تۆ خاسەکەوی جەیرانی
یارەکەم دڵدارەکەم گوڵزارەکەم
جەرگم هەلا هەلایە و دەی وەرە تۆی چارەکەم

چەن مەلا بوون چەن فەقێ دەڕۆیین لە ڕێی شامێ
هەمووی عاشق بوون کەوتن گیان بە دەورەی گوڵەندامێ
ئەمنیش یەکێ بووم لەوان تۆ بۆ ماچێکت نەدامێ
یارەکەم دڵدارەکەم گوڵزارەکەم
سەد هەزار خۆزگەم بە تۆ و بە پارەکەم
چاو چرای سەحرای چینی
تۆ وەک کۆترێ سەرباڵ شینی
ئاورت لە من بەرداوە
چون چەند خانم و چەند نەخشینی
یارەکەم دڵدارەکەم گوڵزارەکەم
دۆستی پار و پێرار و پێرارەکەم

بە بە لەو چاوە جوانە
لێوی دەڵێی قەیتانە
وەی گەردنی دەڵێی گوڵدانە
جا ئەو دەردەی من دەکوژێ
خۆ ژنی گولەی مێردانە
یارەکەم دڵدارەکەم گوڵزارەکەم
تۆ بۆ دڵی یار هەمیشە قەرارەکەم

شەو و ڕۆژ بیست و چوارە وەی بە دەقیقە و بە سەعات
ئەمن چاوەڕێی یارم من نەمزانی بۆچی نەهات
ڕەبی مەشمولوزەممە بی ئەی ئەو لەسەر پردەکەی سیڕات
یارەکەم دڵدارەکەم گوڵزارەکەم
تێکت دا وێرانەکەم دڵدارەکەم