مەحاڵە دڵم دەرچێ قەت لەو خەیاڵە
بە بێ تۆ خەیاڵیش بەتاڵە
دەخوێنم هەتا هەم لە عەشقت دەخوێنم
وەرە دوور لە تۆ دڵ بە خوێنم
برینداری دەردێکی بێ دەرمانم
دڵم خوێنە ئارامی نییە گیانم
ئیتر بادەش ئارامم ناکاتەوە
دڵم هەر گڕوو دەگرێ بە دواتەوە
چ لە ساقی و بادە کەم کە نابێتە ئارام
تەبیبم ناوێ گەرساڕێژی نییە زامم
برینداری دەردێکی بێ دەرمانم
دڵم خوێنە ئارامی نییە گیانم
ئیتر بادەش ئارامم ناکاتەوە
دڵم هەر گڕوو دەگرێ بە دواتەوە
مەحاڵە دڵم دەرچێ قەت لەو خەیاڵە
بە بێ تۆ خەیاڵیش بەتاڵە
دەخوێنم هەتا هەم لە عەشقت دەخوێنم
وەرە دوور لە تۆ دڵ بە خوێنم
برینداری دەردێکی بێ دەرمانم
دڵم خوێنە ئارامی نییە گیانم
ئیتر بادەش ئارامم ناکاتەوە
دڵم هەر گڕوو دەگرێ بە دواتەوە