جێی نابێتەوە دوو یار بە یەک دڵ
قەت دوودڵ نابێ ئینسانی عاقڵ
سەرت هەڵێنە ڕوو لە گەردوون کە
تەماشای بڵێسەی پیرە دەروون کە
گوناهی خۆمە کە وا کەساسم
ئەم بێ قەدرییە هەر خۆم دەناسم
سەرت هەڵێنە ڕوو لە گەردوون کە
تەماشای بڵێسەی پیرە دەروون کە
پێم گوت ئەی سەنەم من عوزرخاهم
ببەخشە بە من جورم و گوناهم
سەرت هەڵێنە ڕوو لە گەردوون کە
تەماشای بڵێسەی پیرە دەروون کە
لە کردەوەی خۆم زۆر پەشیمانم
سەرم شێواوە چاو بە گریانم
سەرت هەڵێنە ڕوو لە گەردوون کە
تەماشای بڵێسەی پیرە دەروون کە
دەڵێ من بۆیە شیرینە ناوم
بە گاڵتە زۆر کەس کەوتۆتە داوم
سەرت هەڵێنە ڕوو لە گەردوون کە
تەماشای بڵێسەی پیرە دەروون کە
ئەسپەکەم زین کەن ڕوو لە سەحرا کەم
دەرمانی دەردم بەڵکوو پەیدا کەم
سەرت هەڵێنە ڕوو لە گەردوون کە
تەماشای بڵێسەی پیرە دەروون کە