چەن وەختە دڵم غەمگینی لەیلەن
وا دیارە لەیلام بێ ڕوحم و مەیلەن
سەرت هەڵێنە ڕوو لە گەردوون کە
تەماشای بڵێسەی پیرە دەروون کە
شەقە و شریقەی برووسکەی دەروون
شەتاوی ساز کرد لە ناوی دەروون
سەرت هەڵێنە ڕوو لە گەردوون کە
تەماشای بڵێسەی پیرە دەروون کە
گەرد و غوباری مەحمڵ دیارەن
دڵە بێ لەیلا چۆنت قەرارەن
سەرت هەڵێنە ڕوو لە گەردوون کە
تەماشای بڵێسەی پیرە دەروون کە
تا کەی وەک مەجنوون وێڵی هەردان بم
تا کەی غەمزەدەی باری هیجران بم
سەرت هەڵێنە ڕوو لە گەردوون کە
تەماشای بڵێسەی پیرە دەروون کە