بۆ ئەگری

شێوەزار: سۆرانی 1680
گوڵم نەتبینم بگری بۆ یارێ
فرمێسک داڕێژی لە دوای نازدارێ
نەک ئاسمانی چاوە جوانەکەت
ئەستێرەی گەشی هاوار ببارێ
بۆ ئەگری گوڵم بۆ دڵت تەنگە
ئاسمانی ئێمە هەردوو یەک ڕەنگە
هەی لایە لایە
بێشکەی ژیانە باوەشی دایە

گوڵم بۆ ماتی بۆ دڵشکاوی
گیرۆدەی داوای کام تازەلاوی
کێ پێتی داوە دەرسی دڵداری
مەستی پەیمانەی کام مەستە چاوی
بۆ ئەگری گوڵم بۆ دڵت تەنگە
ئاسمانی ئێمە هەردوو یەک ڕەنگە
هەی لایە لایە
بێشکەی ژیانە باوەشی دایە

گوڵم بۆ ماتی بۆ دڵشکاوی
گیرۆدەی داوی کام تازەلاوی
کێ پێتی داوە دەرسی دڵداری
مەستی پەیمانەی کام مەستە چاوی
Gulim netbînim bigrî bo yarê
Firmêsk darêjî le dway nazdarê
Nek asmanî çawe ciwaneket
Estêrey geşî hawar bibarê
Bo egrî gulim bo dilit tenge
Asmanî ême herdû yek renge
Hey laye laye
Bêşkey jiyane baweşî daye

Gulim bo matî bo dilşikawî
Gîrodey daway kam tazelawî
Kê pêtî dawe dersî dildarî
Mestî peymaney kam meste çawî
Bo egrî gulim bo dilit tenge
Asmanî ême herdû yek renge
Hey laye laye
Bêşkey jiyane baweşî daye

Gulim bo matî bo dilşikawî
Gîrodey dawî kam tazelawî
Kê pêtî dawe dersî dildarî
Mestî peymaney kam meste çawî

ڕاپۆرتی هەڵە