یار پەشیمانە دڵم وا دەڵێ ناگەڕێتەوە دڵم وا دەڵێ
نیوەشەوە دنیا خامۆش چاوەڕێی یارم دڵم وا دەڵێ
ناگەڕێتەوە دڵم وا دەڵێ
دەمێکە یارم لە من تۆراوە هاوار بە ماڵم لە من ڕەنجاوە
پێی بڵێن با بێ دڵ بریندارم بێ کەس و تەنیا لە ژین بێزارم
یار پەشیمانە دڵم وا دەڵێ ناگەڕێتەوە دڵم وا دەڵێ
هەر با بێتەوە یار با بێتەوە عیلاجی بکا دڵەی زامدارم
ببینێ حاڵم زۆر پەرێشانم عیلاجی بکا دڵەی زامدارم
یار پەشیمانە دڵم وا دەڵێ ناگەڕێتەوە دڵم وا دەڵێ