بە ئاسمانەوە ئەستێرەم دیوە
لە باغچەی بەهار گوڵم چنیوە
شەونمی درەخت لە ڕووم پژاوە
لە زەردەی زۆر کەل سەرنجم داوە
پەلکەزێڕینەی پاش بارانی زۆر
چەماوەتەوە بەرامبەر بە خۆر
خوڕەی قەڵبەزەی کەفزیوینی چەم
لە هەزار چەشنە پرشنگی ناو تەم
بە سەرسامی لەسەر لوتکەی بڵیندی گوندێ وەستاوم
شریتی عومری ڕابردووم وەکوو خەو دێتە بەر چاوم
شریتێکی سەراپا سەرگوزەشتەی نائومێدیمە
فلیمی پڕ لە ناسۆری هەرەس هێنانی لاویمە
ئەمانە هەموو جوانن، شیرینن
ڕۆشنکەرەوەی شەقامی ژینن
بەڵام تەبیعەت هەرگیزا و هەرگیز
بێ ڕووناکییە و بێ بزەی ئازیز
هۆنراوە: گۆران