بۆ بێدەنگی کێ وەکوو من خۆشی ویستووی
کێ وەکوو من هۆنراوەی جوانی بۆ وتووی
بۆ بێدەنگی بۆ بێدەنگی
کام نهێنی لە ناو دڵتا حەشار ئەدەی
تا کەی بەرگەی پرسیارێکی بێسەرەتا لە دەروونی خۆتا ئەخەی
دە بدوێ با گوێم لە ئاوازی دەنگت بێ
بۆ بێدەنگی بۆ بێدەنگی
لەسەر سنگی خۆت بمنوێنە
با سەری پڕ لە ئەندێشەم فێری خەوی سەر سنگت بێ
فێرم کە با گەورەتر بم لەو خەمەی کە سەرم ئەخوات
فێرم کە با بەهێزتر بم لەو گێژاوەی هەر نازانم بۆ کوێم ئەبات
بۆ بێدەنگی بۆ بێدەنگی
ئەو شیعرانەی بۆ تۆی ئەڵێم خورپەی دڵی شاعیرێکن
ترپەی دڵی شاعیرێکن
تەنیا شێعر و خۆشەویستی تۆ شک ئەبات
کەی ئەیگەیتێ ئەوە عەشقت بۆتە گڕ و ئاگر لە گیانی بەر ئەدات
بۆ بێدەنگی بۆ بێدەنگی
کێ وەکوو من خۆشی ویستووی
کێ وەکوو من هۆنراوەی جوانی بۆ وتووی