تۆش بەجێم دێڵی
من باش ئەزانم تۆش بەجێم دێڵی
زۆر چاک ئەزانم تۆش بەجێم دێڵی
تۆش بەجێم دێڵی
تۆ سەرخۆش ئەبی وەک بادەیێکی بۆش
تۆش بەجێم دێڵی
تۆش بەجێم دێڵی
وەک چۆن سەوزایی باخ بەجێ دێڵێ
وەک چۆن تەم و مژ شاخ بەجێ دێڵێ
تۆش بەجێم دێڵی
چۆن ئەسپێکی خورت سوار بەجێ دێڵێ
چۆن وشەی تا دار زار بەجێ دێڵێ
تۆش بەجێم دێڵی