ئازیز هور بیزە جە خەو ئاخ جار بەر لە بەیانەن
کەنیلە بەر لە بەیانەن
ئازیز تا گەیین بە یەک هاوار ئاخر زەمانەن
کەنیلە ئاخر زەمانەن
کەنیلە کەنیلە کەنیلە گیان کەنیلە هەر دوو چاوەکەم
کەنیلە هەر دوو چاوەکەم
ئیجا خۆ من سەیاد نیم کەنیلە بۆ تۆ ڕاو ئەکەم
کەنیلە بۆ تۆ ڕاو ئەکەم
ئیسە کووچ کەردەی یاران کەنیلە خەیلێ ستەمەن
ئیجا یا ئیشی دزانەن کەنیلە یا گلی چەمەن
بە خوا یا ئیشی دزانەن کەنیلە یا گلی چەمەن
کەنیلەی نوێجەڕ بەرزەن بە شارەزووردا
تو خوا بە شارەزووردا
کەنیلە کوردەماڵ وەسەن ئازیز لە پای چنوورا
کەنیلە لە پای چنوورا
ئیجا بدیە پەی شاهۆی کەنیلە ئاما جە سەردا
تو خوا ئامان جە سەردا
تو خوا لوول واردەی چنوور کەنیلە قەدی کەمەردا
کەنیلە قەدی کەمەردا
بە خوا ئامای ویەردی کەنیلە لیو بە خەنەوە
ئازیز کەی سڵامت کەرد ئەمجار من نەسامەوە
بە خوا کەی سڵامت کەرد کەنیلە من نەسامەوە
کەنیلە کەنیلە کەنیلە گیان کەنیلە هەر تۆ خانمی
کەنیلە هەر تۆ خانمی
کەنیلە سوێندت بۆ دەخۆم تو خوا ڕۆح و گیانمی
ئازیز ڕۆح و گیانمی
کەنیلە لە ژێر سای گەردوون کەنیلە زوو شکیامەوە
تو خوا تاوێ جە لاو تۆ کەنیلە سەر نەنیامەوە
ئازیز سەر نەنیامەوە
ئیسە یاری بی وەفا ئازیز با هەزارێ با
ئیجا گردشا قوربانەو خانم وەفادارێ با
بە خوا گردشا قوربانەو کەنیلە وەفادارێ با
کەنیلە من پەی تۆم گرتەن ئازیز کەلەکەی دەربەند
کەنیلە کەلەکەی دەربەند
کەنیلە لە هاڕەی وەرواو ئامان لە بۆی مێخەکبەند
کەنیلە لە بۆی میخەکبەند
کەنیلە دووریت چوون ئەڵماس کەنیلە نیشتەن وە جەرگم
ئازیز نیشتەن وە جەرگم
ئیجا ها وەختا بەیۆ کەنیلە وادەکەی مەرگم
کەنیلە وادەکەی مەرگەم
ئیسە یاخوا مەردەنێ کەنیلە بۆ بە میمانم
بە خوا با من نەوینووش کەنیلە دووری یارانم
ئیسە با من نەوینووش کەنیلە دووری یارانم
کەنیلە دووریت چوون ئەڵماس کەنیلە نیشتەن نە جەرگم
کەنیلە ها وەختەن بەیۆ تو خوا وادەکەی مەرگم
ئازیز وادەکەی مەرگم
کەنیلە کەنیلە کەنیلە گیان کەنیلە هەر دوو چاوەکەم
ئیجا خۆ من سەیاد نیم کەنیلە بۆ تۆ ڕاو ئەکەم
ئازیز خۆ من سەیاد نیم کەنیلە بۆ تۆ ڕاو ئەکەم
ئیسە قاسپەی ژەرەژان کەنیلە سەدای تیوتیوە
بە خوا کوردەماڵ وەسەن کەنیلە دەشتی گریوە
کەنیلە دەشتی گریوە
کەنیلە کەنیلە کەنیلە گیان کەنیلە هەر دوو چاوەکەم
کەنیلە خۆ من سەیاد نیم تو خوا بۆ تۆ ڕاو ئەکەم
ئازیز بۆ تۆ ڕاو ئەکەم
کەنیلە کەنیلە کەنیلە گیان ئازیز گیانی شیرینم
ئازیز گیانی شیرینم
تو خوا جە خوام گەرەکەن کەنیلە مەرگت نەوینم
کەنیلە مەرگت نەوینم
بە خوا ئیمشەو تەنیا بی کەنیلە جەستەی زەبوونم
بە خوا دیسان ئامان قوڵ کەنیلە دڵەکەی پڕ هوونم
ئیسە ئاوا ئامان قوڵ کەنیلە دڵەکەی پڕ هوونم
کەنیلە سوورهەراڵەی وات ئازیز من ڕەنگم سوورەن
کەنیلە من ڕەنگم سوورەن
تو خوا واردەنم بەفراو هاوار هامسام چنوورەن
کەنیلە هامسام چنوورەن