ئازیزم وەرە ئازیزم وەرە
وەرە کوردستان خەم لە بیر بەرە
وەرە گیانەکەم گەر ئەوینداری
بتبەمە سەیری تاڤگە و ڕووباری
ببینی گوڵی زرێوارەکەی
تیشکی هەتاوی دەم ئێوارەکەی
ئازیزم وەرە ئازیزم وەرە
وەرە کوردستان خەم لە بیر بەرە
ئازیزم وەرە ئازیزم وەرە
وەرە کوردستان خەم لە بیر بەرە
وەرە بتبەمە سەر کێوی شاهۆ
لە لوتکەی بەفرین ببینی ئاسۆ
بۆ بنی وە بۆی شەوبۆ و چنووری
ببینی سەمای هەڵاڵەی سووری
ئازیزم وەرە ئازیزم وەرە
وەرە کوردستان خەم لە بیر بەرە
ببینە بەرگی ژن و پیاوی کورد
جلی ڕەنگامە و جوانیی لاوی کورد
کەوا و سەڵتە و فێس، ژێر چناکە و سەروێن
سوخمە و مێخەکبەند، کوڵوانە و پشتوێن
ڕانک و چۆخە و پووزەوانە و شاڵ
پیتە و فەرەنجی، کڵاش و دەسماڵ
ئازیزم وەرە ئازیزم وەرە
وەرە کوردستان خەم لە بیر بەرە