ئەی ڕەفیقانم گوێ ڕاگرن لە چیرۆکی ئەمجارەم
هەتیوێکی ژێر پاساری ئەم هەوارەم
ڕەفیقانم ئەیامێک بوو
ئەم وڵاتی ڕەشەبایە چڵ بە چڵی باخەکانی خۆڵەمێش بوون
بەرد بە بەردی گوندەکانی خۆڵەمێش بوون
ئاسمانەکەی گۆڕستانی ئەستێرەم بوون
ئەمە بەڵای ڕۆژگاری بەر لە ئێستا بوون
هاوار ئەی هاوار
ئێستایش لە سای خوێنی شەهید کوردستانم بێ ئەنفالە
بەڵام ئەی داخ یا خوا نەژیم
ئەوەی کردی ئێستا هەواڵ خۆشی ناوێ
ئەوەی خواردی هەواڵ پیاوی ئاوای دەوێ
گەر بە منیش باوەڕ ناکەن
تەنیا تاقە ئێوارەیێک بچنە ماڵە شەهیدێکیان
من هیچ ناڵێم
خۆتان بیڵێن چی دەبینن
ئافرەتێکی مات و ڕەشپۆش
منداڵێکی برسی و بێهۆش
گریانی دایکە شەهیدێکی بە گریە و ڕۆڕۆ سەرخۆش
تەماشای ماڵی خۆیشمان کەین
بە گوڵەباخ داپۆشراوە
منداڵیشمان پۆشتە و پەرداخ بە زەوقی جوان داپۆشراوە
زەمانە خەجاڵەت زەمانە گەلی برا
هاوڕێ وەفا ئاوا دەبێ!؟
هاوڕێ شەهید ئاوا دەبێ!؟
کەسی شەهید ئاوا دەبێ!؟
من دەڵێم نا نا نا نا نا نا نا