مەیکە بە عادەت بە بۆرجەو نێشتن
بای برژانگ مەدە بۆ جەحێڵ کوشتن
شیرینە سەوزە دانەی هەناری
کیژە جوانەکەی نێو کوردەواری
پێم بڵێ لەبەر چی بۆ لێم بێزاری
بە بۆنەی تۆوە لەم شارە وێڵم
کەی دڵم دێڵێ تۆ بەجێ بێڵم
شیرینە سەوزە دانەی هەناری
کیژە جوانەکەی نێو کوردەواری
پێم بڵێ لەبەر چی بۆ لێم بێزاری
کەم بێ کەم بچۆ بە بەر ماڵێدا
کەم دەسرە بێنە بە ڕووی خاڵێدا
شیرینە سەوزە دانەی هەناری
کیژە جوانەکەی نێو کوردەواری
پێم بڵێ لەبەر چی بۆ لێم بێزاری
ئەگەر دەمزانی لە کوێ دەنووستی
سینگەکەت دۆشەک بۆم ڕادەخستی
شیرینە سەوزە دانەی هەناری
کیژە جوانەکەی نێو کوردەواری
پێم بڵێ لەبەر چی بۆ لێم بێزاری
خاڵێک لە تۆ دیم یەک لە ئەفسانە
نەک لە گوڵ سۆسەن خاڵی زەمانە
شیرینە سەوزە دانەی هەناری
کیژە جوانەکەی نێو کوردەواری
پێم بڵێ لەبەر چی بۆ لێم بێزاری