شارەکەم سنە شاری شیرینم
جێگای لە دایکبوون هەستی ئەوینم
کەی چاوم ڕۆشن بێ بە دیدارت
گیان بێ بە قوربان دیمەنی شارت
هەر سووچێکی تۆ بۆ من شارێکە
زیندووکەرەوەی ئازیز یادگارێکە
حەز ئەکەم بچمەو بۆ شاری سنە
ئەو شاری قیبلەی ئاواتی منە
بچم دانیشم لە پای تاقە دار
چاوگەلم پڕ کەم لە تەماشای شار
هەرچەنێ خەفەت من لە دڵما بێ
ناو سنە بێرن لە بیرم ئەچێ
ئەمخاتەوە بیر ژینی جارانم
هات و چۆی گەرمی دۆس و یارانم
باخ و باخات و ئازیز بەرزایی و دەشتی
شوێنی سەیرانگای گیانە هەر وەک بەهەشتی
حەز ئەکەم بچمەو بۆ شاری سنە
ئەو شارە قیبلەی ئاواتی منە
بچم دانیشم لە پای تاقە دار
چاوگەلم پڕ کەم لە تەماشای شار