بازی بێریان دوورە دەستە ئەمان ئەمان
بێری دێن دەستە بە دەستە
هەرچی ڕادەبرێ چاو مەستە ئەمان ئەمان
ڕادەبڕن دڵ دەبەن بە غەمزەی چاوان
بە برژانگ کون دەکەن جەرگ و هەناوان
بازی بێریان دوورە دێیە ئەمان ئەمان
بێری دێن شیر مەشکیان پێیە
خۆم ڕاوەستام لەسەر ڕێیە ئەمان ئەمان
یارکۆڵێی خۆم چاوی لێیە ئەمان ئەمان
ڕادەبڕن دڵ دەبەن بە غەمزەی چاوان
بە برژانگ کون دەکەن جەرگ و هەناوان
بازی بێریان لە دەراوان ئەمان ئەمان
لە نێو گوڵالە و گیاخاوان
قیبلەی ئاواتە بۆ لاوان ئەمان ئەمان
ڕادەبڕن دڵ دەبەن بە غەمزەی چاوان
بە برژانگ کون دەکەن جەرگ و هەناوان
بازی بێریان چڕ و کێوە ئەمان ئەمان
بێری دێن گوارەیان زێوە
تەشی دەڕێسن بەڕێوە ئەمان ئەمان
ڕادەبڕن دڵ دەبەن بە غەمزەی چاوان
بە برژان کون دەکەن جەرگ و هەناوان