بازی بێریان لە دەراوان ئەمان ئەمان
لە نێو گوڵالە و گیاخاوان
قیبلەی ئاواتە بۆ لاوان ئەمان ئەمان
ڕادەبڕن دڵ دەبەن بە غەمزەی چاوان
بە برژانگ کون دەکەن جەرگ و هەناوان
بازی بێریان دوورە دێیە ئەمان ئەمان
بێری دێن شیر مەشکیان پێیە
ڕێگای بەهەشتە ئەو ڕێیە ئەمان ئەمان
ڕادەبڕن دڵ دەبەن بە غەمزەی چاوان
بە برژانگ کون دەکەن جەرگ و هەناوان
بازی بێریان دوورە کێوە ئەمان ئەمان
بێری دێن گوارەیان زێوە
تەشی دەڕێسن بەڕێوە ئەمان ئەمان
ڕادەبڕن دڵ دەبەن بە غەمزەی چاوان
بە برژانگ کون دەکەن جەرگ و هەناوان
بازی بێریان دوورە دەستە ئەمان ئەمان
بێری دێن دەستە بە دەستە
هەرچی ڕادەبرێ چاو مەستە ئەمان ئەمان
ڕادەبڕن دڵ دەبەن بە غەمزەی چاوان
بە برژانگ کون دەکەن جەرگ و هەناوان