حەمید عوسمان

گردەکەی یارە

بە دەنگی: حەمید عوسمان
شێوەزار: سۆرانی
1118
ئۆخەی گردەکەی یارە چەن شیرینە و نازدارە
ئەو کارێزەی لەبەر پێی ئاوی شیرینی شارە

بۆیە هێندە جوانی جێی نەورۆزی کوردانی
سەیرانگەی بەهاران جێی ئومێدی لاوانی
ئۆخەی گردەکەی یارە چەن شیرینە و نازدارە
ئەو کارێزەی لەبەر پێی ئاوی شیرینی شارە

هێندە ناسک بوو بە بای باوەشێن
سەر کوڵمی ئاڵی پڕ ئەبوو لە خوێن
کە وا لێی سەر کەوت ئەو کێوە بەرزە
دڵی دڵداران دێنێتە لەرزە

بۆیە هێندە جوانی جێی نەورۆزی کوردانی
سەیرانگەی بەهاران جێی ئومێدی لاوانی
ئۆخەی گردەکەی یارە چەن شیرینە و نازدارە
ئەو کارێزەی لەبەر پێی ئاوی شیرینی شارە