بازی بێریان دوورە دەستە ئەمان ئەمان
بێری دێن دەستە بە دەستە
ڕێگەی بەهەشتە ئەو ڕێیە ئەمان ئەمان
ڕادەبڕن دڵ دەبەن بە غەمزەی چاوان
بە برژانگ کون دەکەن جەرگ و هەناوان
بازی بێریان چڕ و کێوە ئەمان ئەمان
بێری دێن گوارەیان زێوە
تەشی دەڕێسن بەڕێوە ئەمان ئەمان
ڕادەبڕن دڵ دەبەن بە غەمزەی چاوان
بە برژان کون دەکەن جەرگ و هەناوان
بازی بێریان دوورە دێیە ئەمان ئەمان
بێری دێن شیر مەشکیان پێیە
هەرچی ڕادەبرێت چاو مەستە ئەمان ئەمان
ڕادەبڕن دڵ دەبەن بە غەمزەی چاوان
بە برژانگ کون دەکەن جەرگ و هەناوان