بازی بێریان دوورە دەستە ئەمان ئەمان
بێری دێن دەستە بە دەستە
هەرچی ڕادەبرێ چاو مەستە ئەمان ئەمان
ڕادەبڕن دڵ ئەبەن بە غەمزەی چاوان
بە برژانگ کون ئەکەن جەرگ و هەناوان
بازی بێریان دوورە دێیە ئەمان ئەمان
بێری دێن شیر مەشکیان پێیە
خۆم ڕاوەستام لەسەر ڕێیە ئەمان ئەمان
یارکۆڵێی خۆم چاوی لێیە ئەمان ئەمان
ڕادەبڕن دڵ دەبەن بە غەمزەی چاوان
بە برژانگ کون دەکەن جەرگ و هەناوان
بازی بێریان چڕ و کێوە ئەمان ئەمان
بێری دێن گوارەیان زێوە
تەشی دەڕێسن بەڕێوە ئەمان ئەمان
ڕادەبڕن دڵ دەبەن بە غەمزەی چاوان
بە برژان کون ئەکەن جەرگ و هەناوان
بازی بێریان لە دەراوان ئەمان ئەمان
لە نێو گوڵالە و گیاخاوان
قیبلەی ئاواتە بۆ لاوان ئەمان ئەمان
ڕادەبڕن دڵ دەبەن بە غەمزەی چاوان
بە برژانگ کون دەکەن جەرگ و هەناوان
مەمکە بە خاڵۆی خاوەن خاڵان
دڵم زێڕێکە کەسم های نایدەم بە تاڵان
نەمداوە بە کەس، هێشتا ساوایە و
تازە خاڵێکی کەسم های تۆی تێدایە نازدارەی گیان
پێم ئەڵێی خاڵۆ گوایە من پیرم
ژاراو نەشتەر کەسم های ئەرێ ئەدەی لە بیرم نازدارەی گیان
من نە خاڵۆم و نە خاڵۆم منم
دێوانەی خاڵی کەسم های گۆنا و گەردنم نازدارەی گیان
بەڵێ خاڵۆ نیم هێشتا مناڵم
شۆڕەسوارەکەی کەسم های ڕاوکەری خاڵم نازدارەی گیان
هاکە خاڵەکەت کەوتە بەر تیرم
بە دەسڕێژێک ماچ کەسم های ئەرێ بوویتە نێچیرم نازدارەی گیان
بازی بێریان لە زنوێران ئەمان ئەمان
لە نێو گیابەند و کەنێران
کوردستانە نەوێ وێران ئەمان ئەمان
ڕادەبڕن دڵ دەبەن بە غەمزەی چاوان
بە برژانگ دەکوژن جەرگ و هەناوان
بە برژانگ کون دەکەن جەرگ و هەناوان