دەروونم لە حەسرەت دیدارت سووتاوە
بە جارێ نە عەقڵ و نە فەهمم نەماوە
دڵ لە لات بێ ڕۆح فیدات بێ
من نەماوم تۆش حەیات بێ
بەهاران چ مەحزوون دەناڵێنێ بولبول
هەتا کەی بگریێم بە عیشقی تۆ ئەی گوڵ
ئای گوڵی من سونبولی من
ئاگرت بەردا دڵی من
دڵم موڕغی سەحرا بە داوی تۆ گیرە
موڕغی چاکم زۆر بێباکم
حەیفە لە داوت هیلاکم
بناڵێنە بولبول کە وەختی فوغانە
لەسەر چڵ نەما گوڵ نیشانەی خەزانە
ئای گوڵی من سونبولی من
ئاگرت بەردا دڵی من