نازانم چۆن خۆشم ویستی تا ئەوپەڕی خۆشەویستیم
خولیای عەشقت هەموو شەوێ فرمێسکی تازەی لێم ئەوێ
لە هەر کوێ بم خۆشم ئەوێی لە هەر کوێ بی بیرت ئەکەم
ئەو جێگایەی تۆی لێ نەبی بۆنی غەریبی لێ ئەکەم
نازانم نازانم چۆن خۆشم ویستی تا ئەوپەڕی خۆشەویستیم
خولیای عەشقت هەموو شەوێ فرمێسکی تازەی لێم ئەوێ
کە هەست بە دووری تۆ ئەکەم باڵدارێکم بە بێ لانە
کە من هەرگیز بە تۆ نەگەم ئیتر بۆ نەبمە دێوانە
نازانم نازانم چۆن خۆشم ویستی تا ئەوپەڕی خۆشەویستیم
خولیای عەشقت هەموو شەوێ فرمێسکی تازەی لێم ئەوێ