وەرە یارم وەرە ئەی تازە یارم وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم وەرە خاسەکەوی ڕام و کەویی من وەرە ئیلهامەکەی نیوە شەوی من وەرە نەونەمامی باخی ژینم وەرە ئەی شاگوڵی مێرگی ئەوینم وەرە با دەس لە باڵاکەت وەرێنم وەرە کوڵمەم لە کوڵمەی تۆ خشێنم وەرە ئەی بوت هەتاکوو بتپەرستم وەرە مەمکۆڵەکەت بگرم لە مستم وەرە کاروانکوژەی کاتی بەیانیم وەرە بیرەوەری و ئاواتی جوانیم وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم وەرە با بسکەکەت لادا هەناسەم وەرە با هەڵمژم ئەم لێوە گەرمە وەرە با هەڵگوشم ئەم ڕانە نەرمە وەرە جوانێ وەرە نازت بکێشم وەرە وەک دەستەگوڵ داتنێم لە پێشم وەرە گیانم فیدای چاوی ڕەشی تۆ وەرە با هەست بکەم گەرمی لەشی تۆ وەرە ماچم دەیە ماچی خودایی کە بێزارم لە ماچی سینەمایی
Were yarim were ey taze yarim Were estêrekey şewgarî tarim Were ey şaperî balî xeyalim Were ey şewçiray rûnakî malim Were xasekewî ram û kewîyî min Were îlhamekey nîwe şewî min Were newnemamî baxî jînim Were ey şagulî mêrgî ewînim Were ba des le balaket werênim Were kulmem le kulmey to xşênim Were ey but hetakû bitperistim Were memkoleket bigrim le mistim Were karwankujey katî beyanîm Were bîrewerî û awatî ciwanîm Were ba damirê awat û tasem Were ba biskeket lada henasem Were ba helmijim em lêwe germe Were ba helguşim em rane nerme Were ciwanê were nazit bikêşim Were wek destegul datnêm le pêşim Were giyanim fîday çawî reşî to Were ba hest bikem germî leşî to Were maçim deye maçî xudayî Ke bêzarim le maçî sînemayî
هۆمەر دزەیی