ئەی شەمی شەوان هەی شەمی شەوان
هەی شەمی بە شەوق چلچرای شەوان
هەی ژیانی من هەی ڕۆحی ڕەوان
ئەی گلێنەکەی دیەی بێخەوان
هەی عەنبەرین خاڵ سۆسەنی کڵاف
هەی ڕووناکایی ڕەشماڵانی جاف
هەی من پەروانەی پەڕ سووتاوی تۆم
هەی من گیرۆدەی زۆلفی خاوی تۆم
ئەی شەمی شەوان ئەی شەمی شەوان
هەی شەمی بە شەوق چلچرای شەوان
تۆ جارێ نایەی بە سەر وەختی من
گوێ ناگری لە ئاهـ زامی سەختی من
ناپرسی ئاخۆ من بۆ تۆ چۆنم
بێباکیت لە تین قرچەی دەروونم
ئەی شەمی شەوان ئەی شەمی شەوان
هەی شەمی بە شەوق چلچرای شەوان
بێ مروەتیو کرد هەی شەم دەربارەم
من بۆ تۆ قەیسی سیا ستارەم
هەوای کوێستانت وا کۆبووەوە
حەیفت کرد منت لە بیر چووەوە
ئەی شەمی شەوان ئەی شەمی شەوان
هەی شەمی بە شەوق چلچرای شەوان
هەی ژیانی من هەی ڕۆحی ڕەوان
هەی گلێنەکەی دیەی بێخەوان
تۆ جارێ نایەی بە سەر وەختی من
گوێ ناگری لە ئاهـ زامی سەختی من
ناپرسی ئاخۆ من بۆ تۆ چۆنم
بێباکیت لە تین قرچەی دەروونم