ئەی شەمی شەوان ئەی شەمی شەوان
هەی شەمی بە شەوق چلچرای شەوان
هەی ژیانی من هەی ڕۆحی ڕەوان
هەی گلێنەکەی دیەی بێخەوان
هەی عەنبەرین خاڵ سۆسەنی کڵاف
هەی ڕووناکایی ڕەشماڵانی جاف
هەی من پەروانەی پەڕ سووتاوی تۆ
هەی من گیرۆدەی چاوی جوانی تۆ
بۆ جارێ نایەی بە سەر وەختی من
گوێ ناگری لە ئاهـ چاوی[زامی] سەختی من
ناپرسی ئاخۆ من بۆ تۆ چۆنم
بێباکی لە تین قرچەی دەروونم
هەی شەمی شەوان هەی شەمی شەوان
هەی شەمی بە شەوق چلچرای شەوان
هەی ژیانی من هەی ڕۆحی ڕەوان
هەی گلێنەکەی دیەی بێخەوان