تۆش بەجێم دێڵی
زۆر چاک دەزانم تۆش بەجێم دێڵی
تۆش بەجێم دێڵی
تۆ سەرخۆش ئەبی وەک بادەیەکی بۆش
تۆش بەجێم دێڵی
تۆش بەجێم دێڵی
وەک چۆن سەوزایی باخ بەجێ دێڵێ
وەک چۆن تەم و مژ شاخ بەجێ دێڵێ
چۆن ئەسبێکی خورت سوار بەجێ دێڵێ
چۆن وشەی تا دار زار بەجێ دێڵێ
ئەگەر دەزانی ئەمجارە بڕیارەکەت دوا بڕیارە
ناونیشانی خۆت بگۆڕە جێ پێکانمان بسڕەوە لە ژێر ئاسمانی ئەم شارە
ئەوسا خوات لەگەڵ
چۆن ئەسبێکی خورت سوار بەجێ دێڵێ
وام بەجێ بێڵە
چۆن وشەی تا دار زار بەجێ دێڵێ
وام بەجێ بێڵە