وەک ئەوساڵ لەمن قەوماوە
خەم لە جوو وا نەشێواوە
ڕوحی بردووم قاڵبم ماوە دەڵێن
هات ڕابرد گەردن بەخاڵ
نامدەنێ ئەسمەر چاوکاڵ
وێڵی مەکانی بێستوونم
عاشقی گەنجی فەرەیدوونم
دەنێو عاشقاندا مەجنوونم دەڵێن
هات ڕابرد گەردن بەخاڵ
نامدەنێ ئەسمەر چاوکاڵ
کەس نازانێ بۆ بێ وازم
گیرۆدەی دەستی سەربازم
بەجێی هێشتووم ئاوات خوازم دەڵێن
هات ڕابرد گەردن بەخاڵ
نامدەنێ ئەسمەر چاوکاڵ