دەنگ تێ دەنگی نەی بەسۆز لە لادۆڵ و کۆساران
جوان بزانێ حاڵی من زوانی شەو زیندەداران
وە خۆشی و هەڵپەڕینە
مەزرا چەند کەسک و شینە
سفرەی جوتیار ڕەنگینە
وەتەن سەربەرز و شادە ئەمڕۆ لە دەم ڕزگارە
وەختی سەیران و شادی ڕۆژ ئازادی جوتیارە
من ڕۆڵەی بن بەردانم
گیان لە ڕێی نیشتمانم
دەیپارێزم بە گیانم
جوتیاری کوردم هەستە بگرە جەژنی ئازادی
بەسەرچوو دەورەی خەفەت وەختی سەیران و شادی
بەساڵان ڕەنجەڕۆیە
دڵ پڕ لە داخ و سۆیە
بەهاری شادی تۆیە
موژدە بێ لە تۆ جوتیار ئیتر غەمت نامێنێ
شەماڵ لە دەشت و مەزرا بۆنی خۆشبەختی دێنێ
وەختی خۆشی و شادییە
مەزرا چەند کەسک و شینە
سفرەی جوتیار ڕەنگینە