دەم ئێوارەیە خۆزگە لە ئاسۆ
ڕەنگ ئەداتەوە لە چاوانی تۆ
دەم ئێوارەیە خۆزگە لە پاییز
بووەتە میوانی هۆنراوەی ئازیز
هۆهۆ نازەنین بەجێم مەهێڵە
ئاسکی چاوانم لە شوێنت وێڵە
دەم ئێوارەیە مەست و نابەدڵ
یار بەڕێ ئەکەم بەرەو شاری گوڵ
خوداخودامە کۆچت درۆ بێ
هەتاهەتایە چاوم لە تۆ بێ
هۆهۆ نازەنین بەجێم مەهێڵە
ئاسکی چاوانم لە شوێنت وێڵە
من و ئێوارە کپ و بێقەرار
ڕەوانەی ئەکەین کۆچی تازەیار
ئەو ڕووناکاییی ڕۆژی بەرزەناو
منیش سەرچاوگەی زێڕینی هەتاو
هۆهۆ نازەنین بەجێم مەهێڵە
ئاسکی چاوانم لە شوێنت وێڵە