شارەکەم سنە شاری شیرینم جێگای لە دایکبوون هەستی ئەوینم کەی چاوم ڕۆشن بێ بە دیدارت گیان بێ بە قوربان دیمەنی شارت هەر سووچێکی تۆ بۆ من شارێکە زیندووکەرەوەی ئازیز یادگارێکە حەز ئەکەم بچمەو بۆ شاری سنە ئەو شارە قیبلەی ئاواتی منە بچم دانیشم لە پای تاقەدار چاوگەلم پڕ کەم لە تەماشای شار چاوگەلم پڕ کەم گیانا لە تەماشای شار هەرچەنێ خەفەت من لە دڵما بێ ناو سنە بێرن لە بیرم ئەچێ ئەمخاتەوە بیر ژینی جارانم هات و چۆی گەرمی دۆس و یارانم باخ و باخات و ئازیز بەرزایی و دەشتی شوێنی سەیرانگای گیانە هەر وەک بەهەشتی حەز ئەکەم بچمەو بۆ شاری سنە ئەو شارە قیبلەی ئاواتی منە بچم دانیشم لە پای تاقەدار چاوگەلم پڕ کەم گیانا لە تەماشای شار سێوەر دارەکان زەفەریە و مەسناو بیرکردنەوەیان دڵ ئەکاتە ئاو هەر ئەوە تەنیا ئاواتی منە تەنیا جارێتر بچمەوە سنە شەرت بێ خاکەکەی گیانا بنمە سەر چاوم لێی دوور نەکەوم ئازیز هەتا ماوم حەز ئەکەم بچمەو بۆ شاری سنە ئەو شارە قیبلەی ئاواتی منە بچم دانیشم لە پای تاقەدار چاوگەلم پڕ کەم گیانا لە تەماشای شار
Şarekem Sine şarî şîrînim Cêgay le daykbûn hestî ewînim Key çawim roşin bê be dîdarit Giyan bê be qurban dîmenî şarit Her sûçêkî to bo min şarêke Zîndûkerewey azîz yadigarêke Hez ekem biçmew bo şarî Sine Ew şare qîbley awatî mine Bçim danîşim le pay Taqedar Çawgelim pir kem le temaşay şar Çawgelim pir kem giyana le temaşay şar Herçenê xefet min le dilma bê Naw Sine bêrin le bîrim eçê Emxatewe bîr jînî caranim Hat û çoy germî dos û yaranim Bax û baxat û azîz berzayî û deştî Şwênî seyrangay giyane her wek beheştî Hez ekem biçmew bo şarî Sine ew şare qîbley awatî mine Bçim danîşim le pay taqedar çawgelim pir kem giyana le temaşay şar Sêwer darekan Zeferye û Mesnaw Bîrkirdineweyan dil ekate aw Her ewe tenya awatî mine Tenya carêtir biçmewe Sine Şert bê xakekey giyana binme ser çawim Lêy dûr nekewim azîz heta mawim Hez ekem biçmew bo şarî Sine Ew şare qîbley awatî mine Biçim danîşim le pay taqedar Çawgelim pir kem giyana le temaşay şar
شەهین تاڵەبانی