دڵ لە حەسرەت غەمزەکەی دوو نەرگسی پڕ خەوتەوە
وەک خەمی زولفت عەزیزم چوو بە ڕوودا کەوتەوە
تفڵی دڵ چونکێ گڕووی قەندی لەبی تۆی گرتووە
دوێشەوێ تاکو بەیانی هەدادانی نەبوو نەسرەوتەوە
دڵ لە وە کەوتووتە زیندانی خەمت قوربانتم
تایەکی زولفت بنێرە بەڵکوو بۆم دەربێتەوە
سوبحدەم هەنگامی گوڵ سۆزەی نەسیمی عەنبەرین
چەندە خۆشە بادە وەرگرتن لە تۆ ئەی نازنین
چەندە خۆشە عوشرەتی پەنهان نیگارت ڕووبەڕوو
موتریب و ساقی لە لایێک خونچەدەم یەک مەهجەبین
سوبحدەم هەنگامی گوڵ سۆزەی نەسیمی عەنبەرین
چەندە خۆشە بادە وەرگرتن لە تۆ ئەی نازنین
گەهـ سەماعی بەربەت و ساز و سوراحی لەعلی ناب
گا لە باخی تەلعەتی یاران گوڵی خونچە چنین
سوبحدەم هەنگامی گوڵ سۆزەی نەسیمی عەنبەرین
چەندە خۆشە بادە وەرگرتن لە تۆ ئەی نازنین
خۆزگە بە دوێنێ شەوێ وا دوو بەدوو بوین ئەمن و یار
تا سەحەرمان عەیش و عوشرەت بوو مەزاح و پێکەنین
سوبحدەم هەنگامی گوڵ سۆزەی نەسیمی عەنبەرین
چەندە خۆشە بادە وەرگرتن لە تۆ ئەی نازنین
دەم بەدەم ساعد لە گەردن لێو لە سەر لێو ڕوو بەڕوو
دەست لەسەر سینە خەریکی گوڵچنین و بەی گوشین
سوبحدەم هەنگامی گوڵ سۆزەی نەسیمی عەنبەرین
چەندە خۆشە بادە وەرگرتن لە تۆ ئەی نازنین
گەهـ لە باخی سینەدا سەیری دوو نارنجم دەکرد
گا لە گوڵزاری جەمالیدا تەماشای یاسەمین