شیرینە خانم کەژاڵ گیان وا نابێ
گوڵ بە بێ مێخەک ئای بۆ دیاری نابێ
نە باخ بێ پەرژین گیان نە گوڵ بێ خاوەن
ئیتر چ فایدە گیان قۆرخ یا پاوەن
شیرینە خانم کەژاڵ گیان باوانم
قسەی لەگەڵ ناکەم چونکە نەتلاوانم
ئەڵماسی دووریت ئاخ لە دڵ کار کەردەن
بە سەد حەکیمان ئاخ دەوا نەبەردەن
شیرینە خانم کەژاڵ گیان وا نابێ
گوڵ بە بێ مێخەک ئای بۆ دیاری نابێ
شیرینە خانم کەژاڵ گیان وا نابێ
گوڵ بە بێ مێخەک ئای بۆ دیاری نابێ
دەروون لە دووریت ئاخ گڕەی دێ بە تاو
لە جەرگم دەتکێ ئاخ پەیاپەی زووخاو
شیرینە خانم کەژاڵ گیان باوانم
قسەی لەگەڵ ناکەم چونکە نەتلاوانم
پەی تۆ سەرتاپا ئاخ دەروون زووخاوم
پەی تۆ دوور لە تۆ ئاخ وێرانە ماڵم
شیرینە خانم کەژاڵ گیان وا نابێ
گوڵ بە بێ مێخەک ئای بۆ دیاری نابێ