دوێنێ دیم لە ڕێی کانی دەستم برد بۆ مەمکانی
پێمگوت عاشقی باڵاتم بۆ بە دەردم نازانی
فەرمووی ئەمنیش بە دڵی تۆم جا خودا بۆ بۆخۆی دەیزانی
فەرمووی ئەمنیش بە دڵی تۆم چون عاشق و ماڵوێرانی
لانکۆڵێ هەی لانکۆڵێ لانک لە چڵە بیزایە
وەستا بێ لە بەغدایێ لانکێ دروس کا بۆ لەیلایە
دەبێ بۆی ساز کەم جۆلانێ لە لانکێدا خەوی نایە
دەک ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی جێکەت دە کاریدایە
جا بە هەر جوور خۆ بنوێنی مەجبوورم دێمە سڵاوت
بە هەر جوور خۆ بنوێنی مەجبووریم دێمە سڵاوت
کوشتەی تیغی برۆتم شەهیدی هەر دوو چاوت
لانکۆڵێ وەی لانکۆڵێ لانک لە چڵە ڕیحانێ
وەستا بێ لە تارانێ لانکێ دروست کا بۆ چاوجوانێ
دەڵێ لە لانکێدا نانوێ دەبێ بۆی ساز کەم جۆلانێ
دەک ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
تاوە ڕۆژی ڕووناکە تەواو عالەم دەیزانێ