خاڵان ئاخێز بوون پیرۆزە گوم بوو گەوهەر لە شاران قیمەتیان کەم بوو خاسێ تۆم خانمی ئارامی گیانمی ئەو دەردەی گرتوومە هەر تۆ دەرمانمی ئارامی دڵانمی خاڵێک وا وە بان پەنجەی پاتەوە قولوئەڵڵا لەبیر من دەباتەوە خانم گیان تۆم خانمی ئارامی دڵانمی ئەو دەردەی گرتوومە هەر تۆ دەرمانمی تۆ ڕۆح و گیانمی خاڵانم دەبژارد سەد و بیست و نۆ هیچ خاڵێکم نەدیوە وێنەی خاڵی تۆ خاسێ گیان تۆم خانمی ئارامی گیانمی ئەو دەردەی گرتوومە هەر تۆ دەرمانمی ئارامی دڵانمی سەرم سەرگەردان پێم بە کۆتەوە سەرپەنجەم ببڕن بە لیمۆتەوە خانم تۆم خانمی ئارامی گیانمی ئەو دەردەی گرتوومە هەر تۆ دەرمانمی ئارامی دڵانمی شێت کە شێت دەبێت دەیبەن بۆ زەمبیل ئەمنیش شێتی تۆم کردوومت زەلیل خاسێ گیان تۆم خانمی ئارامی دڵانمی ئەو دەردەی گرتوومە هەر تۆ دەرمانمی تۆ ڕۆح و گیانمی شەرتە ڕەشپۆش بم لە داخی باغی عومری بێ سەمەر دابنیشم دەست بە ئەژنۆ وەک هەتیوی بێ پدەر تا بە ئەشکی دیدە تەڕ کەم خاک و خۆڵی ڕەهگوزەر خۆم لە قوڕ بگرم بە یەک جار هەر لە پێم تا تەوقی سەر خۆم لە قوڕ بگرم بە جارێ هەر لە پێم تا تەوقی سەر
Xalan axêz bûn pîroze gum bû Gewher le şaran qîmetyan kem bû Xasê tom xanmî aramî gyanmî Ew derdey girtûme her to dermanmî aramî dilanmî Xalêk wa we ban pencey patewe Qulu’ella lebîr min debatewe Xanim gyan tom xanmî aramî dilanmî Ew derdey girtûme her to dermanmî to roh û gyanmî Xalanim debjard sed û bîst û no Hîç xalêkim nedîwe wêney xalî to Xasê gyan tom xanmî aramî gyanmî Ew derdey girtûme her to dermanmî aramî dilanmî Serim sergerdan pêm be kotewe Serpencem bibirn be lîmotewe Xanim tom xanmî aramî gyanmî Ew derdey girtûme her to dermanmî aramî dilanmî Şêt ke şêt debêt deyben bo zembîl Emnîş şêtî tom kirdûmit zelîl Xasê gyan tom xanmî aramî dilanmî Ew derdey girtûme her to dermanmî to roh û gyanmî Şerte reşpoş bim le daxî baxî ’umrî bê semer Dabnîşim dest be ejno wek hetîwî bê pider Ta be eşkî dîde ter kem xak û xolî rehguzer Xom le qur bigirim be yek car her le pêm ta tewqî ser Xom le qur bigirim be carê her le pêm ta tewqî ser
Hassan Zirak