ئەم ئێوارەیە زۆر ساردە شار بۆنی بەفری گرتووە ڕیشۆڵەکان بەروخوار دێن تەم باڵای گۆیژەی گرتووە ئەم ئێوارەیە زستانە یارم لەو ماڵە میوانە دایک و بابی پێی نەزانێ ئاگای لێ بێ ئەو قورئانە ئەم ئێوارەیە بەهارە شار بۆنی گوڵ و گوڵزارە یارم دەچێتە سەفەرێ ئاگای لێ بێ شێخی بیارە ئەم ئێوارەیە هاوینە یارم چەن جوان و شیرینە باڵای یارم وەک چنارە ئاگای لێ بێ شێخی بیارە ئەم ئێوارەیە پاییزە خێڵ بەرەو گەرمیان ئازیزە یاری من لەو خێڵە دایە ئاگاداری بێ خودایە
Em êwareye zor sarde şar bonî befrî girtuwe Rîşolekan beruxwar dên tem balay goyjey girtuwe Em êwareye zistane yarim lew male mîwane Daykû babî pêy nezanê agay lê bê ew qur’ane Em êwareye behare şar bonî gulû gulzare Yarim deçête seferê agay lê bê şêxî byare Em êwareye hawîne yarim çen cwanû şîrîne Balay yarim wek çinare agay lê bê şêxî byare Em êwareye payîze xêl berew germyan azîze Yarî min lew xêle daye agadarî bê xudaye
Azada Rash