ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوە جەژنێکی قەومی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە چەند ساڵ گوڵی هیوای ئێمە پێ پەست بوو تاکوو پار هەر خوێنی لاوەکان بوو گوڵی ئاڵی نەوبەهار ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوە جەژنێکی قەومی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە ئەو ڕەنگە سوورە بوو کە لە ئاسۆی بڵندی کورد مژدەی بەیانی بۆ گەلی دوور و نزیک ئەبرد ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوە جەژنێکی قەومی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە وا ڕۆژ هەڵات لە بەندەنی بەرزی وڵاتەوە خوێنی شەهیدە ڕەنگی شەبەق شەوق ئەداتەوە ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوە جەژنێکی قەومی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە نەورۆز بوو ئاگرێکی وەهای خستە جەرگەوە لاوان بە عەشق ئەچوون بە بەرەو پیری مەرگەوە ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوە جەژنێکی قەومی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە تا ئێستە ڕووی نەداوە لە تاریخی میللەتا قەڵغانی گوللە سنگی کچان بێ لە هەڵمەتا ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوە جەژنێکی قەومی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە پێی ناوێ بۆ شەهیدی وەتەن شیوەن و گرین نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا ئەژین
Em rojî salî tazeye, newroze, hatewe Cejnêkî qewmî kurde bexoşîw behatewe Çend sal gulî hîway ême pê pest bû takû par Her xwênî lawekan bû gulî alî newbehar Em rojî salî tazeye, newroze, hatewe Cejnêkî qewmî kurde bexoşîw behatewe Ew renge sûre bû ke le asoy bilindî kurd Mijdey beyanî bo gelî dûrû nizîk ebird Em rojî salî tazeye, newroze, hatewe Cejnêkî qewmî kurde bexoşîw behatewe Wa roj helat le bendenî berzî wilatewe Xwênî şehîde rengî şebeq şewq edatewe Em rojî salî tazeye, newroze, hatewe Cejnêkî qewmî kurde bexoşîw behatewe Newroz bû agir êkî wehay xiste cergewe Lawan be ’eşq eçûn be berew pîrî mergewe Em rojî salî tazeye, newroze, hatewe Cejnêkî qewmî kurde bexoşîw behatewe Ta êste rûy nedawe le tarîxî mîlleta Qelxanî gulle singî kiçan bê le helmeta Em rojî salî tazeye, newroze, hatewe Cejnêkî qewmî kurde bexoşîw behatewe Pêy nawê bo şehîdî weten şîwenû girîn Namirin ewane wa le dilî mîlleta ejîn
Hama Salh Dilan