ئەرێ یا سوڵتان هاوار ئەی وەی ماڵ بە بەرزەوە ئەرێ یا سوڵتان هاوار قوربان ماڵ بە بەرزەوە مەڕۆ بەدکارمان بمرن جوانێ گیان بە دەم لەرزەوە ئەرێ بەدکارمان بمرن جوانێ بە دەم لەرزەوە هەر وایە هەر وایە ڕووی پەنجەرەی لە بایە هەر وایە هەر وایە پەنجەرەی بەرەو بایە یارم چووەتە سەرفەرێ و بیپارێزی خودایە یارم چووەتە بۆ سەیران ئاگات لێی بێ خودایە ئەرێ ئەو ماڵەی هەمە جوانێ نەزری ئەڵڵا بێ ئەرێ ئەو ماڵەی هەمە ئەی وەی نەزری ئەڵڵا بێ وەرە بە شەرت کۆچەکەت هاوار بەرەو دوا بێ ئەرێ بە شەرت کۆچەکەت خانم گیان بەرەو دوا بێ هەر وایە هەر وایە ڕووی پەنجەرەی لە بایە یارم دەچێتە سەیران ئاگات لێی بێ خودایە یارم دەچێ بۆ سەفەر بیپاڕێزە خودایە ئەرێ دەمەکەت هەنگوێن ئەی وەی لە کووزووی شیندا ئەرێ دەمەکەت هەنگوێن خانم گیان لە کووزووی شیندا ئەرێ ناردمە خوازبێنی بمرم لێم چوون بە قیندا ئەرێ ناردمە خوازبێنی باوان لێم چوون بە قیندا هەر وایە هەر وایە خاڵێک لەسەر گۆنایە هەر وایە هەر وایە پەنجەرەی ڕووی لە بایە یارم دەچێتە سەفەر بیپارێزە خودایە یارم دەچێتە سەیران ئاگات لێی بێ خودایە ئەرێ هەرکەسێ نەیبێ ئەی وەی دوو دۆست و یارێ ئەرێ هەرکەسێ نەیبێ کاڵێ گیان دوو دۆست و یارێ ئەرێ سەر بگرێتە قوڕ دە وەرە سوبح و ئێوارێ ئەرێ سەر بگرێ لە قوڕ جوانێ گیان سوبح و ئێوارێ هەر وایە هەر وایە خاڵێک لەسەر گۆنایە هەر وایە وەی هەر وایە خاڵێ لەسەر گۆنایە یارم دەچێتە سەیران بیپارێزە خودایە یارم دەچێتە غەریبی ئاگات لێی بێ خودایە مانگی یەک شەو بۆیە دایم زیاد دەکا و ئەشنێتەوە تا جوان خۆی وەکوو ڕووی تۆ بڕازێنێتەوە تا دەگاتە چاردەهۆم شەو تێدەگات ناگا بە تۆ جا لە داخا وردەوردە کەم ئەکا و ئەتوێتەوە
Erê ya sultan hawar ey wey mal be berzewe Erê ya sultan hawar qurban mal be berzewe Mero bedkarman bimirin cwanê gyan be dem lerzewe Erê bedkarman bimirin cwanê be dem lerzewe Her waye her waye rûy pencerey le baye Her waye her waye pencerey berew baye Yarim çuwete serferêw bîparêzî xudaye Yarim çuwete bo seyran agat lêy bê xudaye Erê ew maley heme cwanê nezrî ella bê Erê ew maley heme ey wey nezrî ella bê Were be şerit koçeket hawar berew dwa bê Erê be şerit koçeket xanim gyan berew dwa bê Her waye her waye rûy pencerey le baye Yarim deçête seyran agat lêy bê xudaye Yarim deçê bo sefer bîparêze xudaye Erê demeket hengiwên ey wey le kûzûy şînda Erê demeket hengiwên xanim gyan le kûzûy şînda Erê nardime xwazbênî bimirim lêm çûn be qînda Erê nardime xwazbênî bawan lêm çûn be qînda Her waye her waye xalêk leser gonaye Her waye her waye pencerey rûy le baye Yarim deçête sefer bîparêze xudaye Yarim deçête seyran agat lêy bê xudaye Erê herkesê neybê ey wey dû dostû yarê Erê herkesê neybê kalê gyan dû dostû yarê Erê ser bigrête qur de were subhû êwarê Erê ser bigrê le qur cwanê gyan subhû êwarê Her waye her waye xalêk leser gonaye Her waye wey her waye xalê leser gonaye Yarim deçête seyran bîparêze xudaye Yarim deçête xerîbî agat lêy bê xudaye Mangî yek şew boye daym zyad dekaw eşnêtewe Ta cwan xoy wekû rûy to birazênêtewe Ta degate çardehom şew têdegat naga be to Ca le daxa wirdewrde kem ekaw etwêtewe
Hassan Zirak