ئەو مریەمەی من دەیزانم بەردی بۆ بکێشم بە گیانم هێشتا منەتە بە شانم ئای مریەم ئامان مریەم چاوجوان مریەم بۆکانی، مریەمێ ئەو مریەمەی باڵابەرزە مەمکی شەمامەی سەر تەرزە جووتێک لیمۆی بۆ من فەرزە ئای مریەم ئامان مریەم چاوجوان مریەم بۆکانی، مریەمێ ئەو مریەمەی چاوی جوانە قەد بڵند و خانومانە گوڵە لە نێو کوردستانە ئای مریەم ئامان مریەم چاوجوان مریەم بۆکانی، مریەمێ ئەو مریەمەی ڕەش ئەسمەرە چاوی باز ئەبرۆی سەقەرە جووت مەمکی وێنەی گەوهەرە ئای مریەم ئامان مریەم چاوجوان مریەم بۆکانی، مریەمێ ئەو مریەمەی کەزییە درێژێ لە هەوراز و سەرەولێژێ کوشتوومی بۆخۆی دەمنێژێ ئای مریەم ئامان مریەم چاوجوان مریەم بۆکانی، مریەمێ مایەی ئومێدم هەناسەی ژینم ڕەگی حەیات و خوێن و ئەسرینم تا بە کەی لە سوێی جەماڵی ماهت ئەستێرە گەشی نیوە نیگاهت تا بە کەی وا شێت و ماخولیا و تا کەی من شێت و ماخولیا و لاڵ بم تا کەی لە هیجری باڵات عەبداڵ بم
Ew miryemey min deyzanim Berdî bo bikêşim be gyanim Hêşta minete be şanim Ay miryem aman Miryem çawciwan Miryem bokanî, miryemê Ew miryemey balaberze Memkî şemamey ser terze Cûtêk lîmoy bo min ferze Ay miryem aman Miryem çawciwan Miryem bokanî, miryemê Ew miryemey çawî cwane Qed bilindû xanumane Gule le nêw kurdistane Ay miryem aman Miryem çawciwan Miryem bokanî, miryemê Ew miryemey reş esmere Çawî baz ebroy seqere Cût memkî wêney gewhere Ay miryem aman Miryem çawciwan Miryem bokanî, miryemê Ew miryemey kezîye dirêjê Le hewrazû serewlêjê Kuştûmî boxoy demnêjê Ay miryem aman Miryem çawciwan Miryem bokanî, miryemê Mayey umêdim henasey jînim Regî heyatû xwênû esrînim Ta be key le swêy cemalî mahit Estêre geşî nîwe nîgahit Ta be key wa şêtû maxulyaw Ta key min şêtû maxulyaw lal bim Ta key le hîcrî balat ’ebdal bim
Hassan Zirak