کوردستان جێگای بەچکەی شێرانە جێگای هەوارگەی کورد و گۆرانە خوایا هەر خۆش بێ، بۆمان تا سەر بێ پاشماوەی خاکی ماد و بابانە خۆشترین جێگای ڕووی سەرزەمینە بەهەشتی ئاوای ڕۆژی دوایینە خوایا ئاوا بێ نەیکەی وێرانە چەندە دڵگیر و جوان و شیرینە پڕ لە شاخ و کێو، چیا و ڕووبارە هەمووی سەیرانگای گوڵ و گوڵزارە چوار وەرزی لەلا هەر وەک بەهارە بۆ هەرلا ئەڕۆی هەر مێرگ و زارە گەر باوەڕ ناکەی هەستە بێرە لام بتگێڕم بە ناو پێنجوین و پیرمام بتبەم بۆ سۆلاڤ، بۆ پیرەمەگروون شەقڵاوە و قەندیل، با بتکەن سەرسام تێر تێر بنۆشە ئاوی سازگار هەڵمژە هەوای پاکی ناو نزار لە دەردیسەری دنیا بیت ڕزگار لە ئێش و خەفەت لە داخ و ئازار هەرکەس نەیدیبێ خاکی کوردستان نازانێ مانای ژیانی ئینسان نازانێ چییە مانای دڵداری نازانێ بۆچی هاتۆتە جیهان هەروا ئەزانێ ئەم سەرزەمینە جێگای خواردن و خواردنەوە و ژینە نازانێ خۆشی دیمەنی جوانی خاکی کوردستان چەندە ڕەنگینە
Kurdistan cêgay beçkey şêrane Cêgay hewargey kurdû gorane Xwaya her xoş bê, boman ta ser bê Paşmawey xakî madû babane Xoştirîn cêgay rûy serzemîne Beheştî away rojî dwayîne Xwaya awa bê neykey wêrane Çende dilgîrû cwanû şîrîne Pir le şaxû kêw, çyaw rûbare Hemûy seyrangay gulû gulzare Çwar werzî lela her wek behare Bo herla eroy her mêrgû zare Ger bawer nakey heste bêre lam Bitgêrim be naw pênciwînû pîrmam Bitbem bo solav, bo pîremegrûn Şeqlawew qendîl, ba bitken sersam Têr têr binoşe awî sazgar Helmije heway pakî naw nizar Le derdîserî dinya bît rizgar Le êşû xefet le daxû azar Herkes neydîbê xakî kurdistan Nazanê manay jyanî însan Nazanê çîye manay dildarî Nazanê boçî hatote cîhan Herwa ezanê em serzemîne Cêgay xwardnû xwardinewew jîne Nazanê xoşî dîmenî cwanî Xakî kurdistan çende rengîne
Homar Dizayi