هەواڵت نایە ئازیز نامەیەک نایە سەفەرت کرد و دەڵێی منت بیر نایە خۆ من بە بێ تۆ ئازیز بێکەس بێنازم لە دونیا بەس تۆی ئازیز هاوڕێ و هاوڕازم دەڵێن چەن دوور بێ ئازیز بەینی دڵداران لە یادی ناکەن وەفا و یادگاری جاران چەن خۆشە کاتێ یارم نامەی تۆم بۆ دێ تاسەی ئەم دڵە پڕخەمەم دەشکێ هەواڵت نایە یارم نامەیەک نایە سەفەرت کرد و منت بیر نایە ئەو گوڵە سوورەی دات پێم هیوای عیشقێ بوو لای من هەتاکوو ئەبەد گەشە و زیندووە هەرچی لە توێی دەفتەری یادگارییەکانمە ڕەنگ و بۆی لێ بڕاوە و وشک و سیس بووە ئەوینی پاک و ئازیز وەفای من وایە هەر چاوەڕوانم عیشقت هەر لە دڵمایە هەواڵت نایە ئازیز نامەیەک نایە سەفەرت کرد و دەڵێی منت بیر نایە
Hewalit naye azîz nameyek naye Seferit kirdû delêy minit bîr naye Xo min be bê to azîz bêkes bênazim Le dunya bes toy azîz hawrêw hawrazim Delên çen dûr bê azîz beynî dildaran Le yadî naken wefaw yadgarî caran Çen xoşe katê yarim namey tom bo dê Tasey em dile pirxemem deşkê Hewalit naye yarim nameyek naye Seferit kirdû minit bîr naye Ew gule sûrey dat pêm hîway ’îşqê bû Lay min hetakû ebed geşew zînduwe Herçî le twêy defterî yadgarîyekanme Rengû boy lê birawew wişkû sîs buwe Ewînî pakû azîz wefay min waye Her çawerwanim ’îşqit her le dilmaye Hewalit naye azîz nameyek naye Seferit kirdû delêy minit bîr naye
Ayub Ali